ئه‌م چه‌پکه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی له سه‌ره‌تای پێکهاتنی زنجیره‌ی شاهه‌کانی قاجاره‌وه، تا نزیکه و کۆتایی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی نۆزده، لێره‌دا له‌سه‌ر میرنشینه‌کانی: ئه‌رده‌ڵان، بابان، سۆران، پۆلێنم کردوون، ته‌قه‌للایه‌کی بچووکن، له زنجیره‌ی ته‌قه‌للایه‌کی به‌رده‌وام ودووتوێی چه‌ند کتێبێکی تردا، بۆ چنگخستن و خستنه‌ڕووی خه‌رمانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی قاجاری، له‌سه‌ر سه‌ر مری ژیانی کورد، له نزیکه‌ی سه‌د و په‌نجاه ساڵی رابردووی ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات و ململا‌نێی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی قاجاری و عوسمانی‌دا، بۆ ده‌ست خستنه ناو کارووباری ناو خۆی میرنشینه خۆجێیه‌کانی کورد، که راسته‌وخۆ قه‌ڵه‌مره‌وه‌کانیان ده‌که‌وتنه سه‌ر سنووری ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه‌ی ئه‌و رۆژگاره، یان ئه‌و ئێلانه‌ی کورد، که گه‌رمیان و کوێستان کردووه‌و به‌بیانووی به‌زاندنی سنووره‌وه، ده‌ستیان له کارووباری ناو خۆیان وه‌رده‌دا...
|