ئه‌م لێکۆڵینه‌وه که به ناوی (ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب له گۆڤاری هاواردا – 1932-1943 ) ، ئاماده کراوه، هه‌وڵێکه بۆ شیکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به هه‌موو جۆر و لقکانییه‌وه له گۆڤاری هاواردا. هاوار له‌م باره‌یه‌وه چی بڵاوکردۆته‌وه و چ ده‌ورێکی له گه‌شه‌پێدانی ئه‌ده‌بی کوردی هه‌بووه و ، بایه‌خی زیاتری به‌کام لا داوه؟ چ ده‌ورێکی له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی نوێخوازیی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا دیوه؟ نووسه‌رو چالاکه‌کانی هاوار کێ بوون و ئاستی به‌رهه‌مه‌کانیان چی بووه و نووسه‌رانی تر چ به‌شدارییه‌کیان تێدا کردووه؟ و ئاستی چه‌ندێتی و چۆنیه‌تی ژانره جیاوازه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی له هاواردا له چیدا بووه و چۆن نووسه‌رانی زۆ ربه‌ی پارچه‌کانی کوردستانی کۆکردۆته‌وه و بۆته مینبه‌ری بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ری پێشکه‌وتنخواز و شۆڕشگێڕانه و چۆن نسکۆ و شکستی شۆڕشه ڕزگاریخوازه‌کانی کورد له سه‌ر لاپه‌ره‌کانی هاواردا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ...هتد.
|