له ئاخیر و ئۆخری هاوینی ئه‌وساڵه‌دا، له خانووی گوندێ ده‌ژیاین که به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووبار و ده‌شته‌ی بن چیایه‌که بوو، دهوئاوی ڕووباره‌که پڕ پلووکه به‌رد و خڕکه به‌رد بوو که له‌به‌ر تیشکی ڕۆژ سپی و وشک هه‌ڵگه‌را بوون ، ڕووباره‌که ڕوون و تیژڕه‌و بوو، له جۆگه‌که‌ن شین ده‌چۆوه . له‌شکر له نزیک خانووه‌که ره‌د بوون، له ڕێگاکه به‌ره‌و خوار چوون، تۆزێ ژێر پێیان بڵند ده‌بووه‌وه و ده‌نیشته‌وه سه‌ر په‌لکی داره‌کان. قه‌دی داره‌کان یه‌کجار تۆزاوی بوون و ئه‌مساڵ په‌لکه‌کانیان زوو هه‌ڵوه‌راند و ئیمه‌ش پێڕه‌وی له‌شکرمان ده‌بینی ...
|