شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی» ژیانی، په‌روه‌رده‌ی، بیروباوه‌ڕی و شیعری»
Șêx Reza talebanî: jiyanî, perzerdei u Șê'rî
شێخ ڕه‌زا به چوار زوبان شیعری وتووه، زۆربه‌یان به کوردی و فارسی و تورکییه. خوێنده‌وارانی ئێستا زوبانی کوردی و عه‌ره‌بی ده‌زانن و شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆیان له زبانی فارسی و تورکییدا نییه، شیعره نایابه‌کانی شێخ رهزایش زۆربه‌یان به‌م دوو زبانهن، ئه‌مه ده‌بووه هۆی بێبه‌ش بوونیان له‌و شیعره نایابهنه. به وه‌رگێڕانی شیعر له زوبانێکهوه بۆ زوبانێک، ئه‌و ڕه‌ونه‌قه که شاعیر پێی داوه نامێنێت. به‌ڵام بلیمه‌تیی شێخ ره‌زا ته‌نها له هۆنینه‌وه‌ی ئه‌و له‌فزه مروارییانه دا نه‌بوو، شێخ ره‌زا پیاوێکی بیرکراوه و له بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و سه‌رده‌مه شاره‌زا و ڕه‌خنه‌ی له هه‌موو که‌موکۆری ئه‌و بارودۆخه ده‌گرت، له‌به‌رئه‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێت، ده‌بوایێ ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی بخرێنه به‌رچاوی ڕۆشنبیرانی کورد که بزانن شێخ ڕه‌زا بێ ترس و په‌روا چ جۆره ره‌خنه‌ی له که‌موکورتی و چه‌وت و چێڵیی باردودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی گرتووه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه ؛ نه ڕێگای دابه‌ش کردنی شیعره‌کانی به پێی زوبان که کرابووه سێ دیوان به سێ زوبان له به‌رگێکدا و نه‌یش شیعره‌کانی به پێی قافیه و پیتی ئهبجهدیمان نه‌گرت، به‌ڵکو به جۆرێکی تر که بۆ خوێنده‌واران، دۆزینه‌وه‌ی شیعره‌کانی ، ئاسانتر بێت وا ڕێک خران. ...
|