Éditeur : Aras | Date & Lieu : 2002-01-01, هه‌ولێر |
Préface : | Pages : 160 |
Traduction : | ISBN : |
Langue : Kurde | Format : 297×210 mm |
Code FIKP : Liv. Ku. 6561 | Thème : Littérature |
Présentation
|
Table des Matières | Introduction | Identité | ||
شه‌ش ساڵ لهمهوپێش کاتێ دێ به دێ و ئاوایی به ئاوایی به شاخ و کێواندا به شوێن چرگهرهکان گه‌ڕام و په‌یدام کردن و له خزمه‌تیاندا بووم، بۆ خۆشیان له‌و بابه‌ته‌وه هه‌ستیان به‌ناڕه‌حه‌تی ده‌کرد و ده‌یانگۆت: لاوه کان بۆ فێربوونیان حه‌ول ناده‌ن و نووسه‌رانیش که‌متر به شوێنیان‌دا دێن. ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی منیش ئه‌وده‌می ئه‌وه‌بوو که هه‌تا ئه‌و جێیه‌ی له توانامدا هه‌یه بگه‌رێم و به‌یت و چیرۆکه‌کان تۆمار که‌م و له کاتی خۆیدا بیانهێنمه‌وه سه‌ر کاغه‌ز، که‌وا ئێستا کۆمه‌ڵێک چیرۆک و به‌یتم له شریتهکانڕا هێناوه‌ته سه‌ر کاغه‌ز . که هیوادارم له لایان ئێوه په‌سه‌ند بکرێ، هه‌روه‌ها پێویسته بلێم هیچ جۆره دهستکاریێکم نه‌کردوون نه‌وه‌کو تام و چێژی خۆیان له ده‌ست بده‌ن.
|