Éditeur : Aras | Date & Lieu : 2002, هه‌ولێر |
Préface : | Pages : 176 |
Traduction : | ISBN : |
Langue : Kurde | Format : 210×297 mm |
Thème : Littérature |
Présentation
|
Table des Matières | Introduction | Identité | ||
...گۆران بۆ ده‌ربازبوونێکی ڕۆحیی ده‌گه‌ڕێت ، به لام نایدۆزێته‌وه و بێ ئه‌نجام ده‌بێت . چۆنکه حه‌سره‌ت و مه‌به‌سته‌کانی ئه‌و نایه‌ته دی. ته‌حقیق نابن، به‌ڵکو شوێن و کاتی خۆیان ون ده‌کان. نه‌چاوی ڕه‌ش تۆزێ دڵنیایی و ته‌ڕیی به‌باخی په‌ژمورده‌ی ده‌روونی به‌خشی، نه‌لێوی ئاڵ حه‌سره‌تی ئه‌به‌دی ئه‌وی گه‌یانده ئه‌نجام ، به‌ڵام به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه وشه جوانه‌کان خوڵقاون و دروست بوون، ئه‌و وشانه‌ی له فه‌رهه‌نگی ئه‌به‌دییه‌تی داهێناندا به نه‌مرییه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت ... |
من له نزیکه‌وه ئاگاداری خوێندن و تێکۆشان و ژیانی ئۆمێد ئاشنا بووم و چه‌ند ڕایه‌ڵی هاوڕێیه‌تی و خزمایه‌تی پێکییه‌وه به‌ستبووینییه‌وه، شاره‌زای زیره‌کییه‌که‌ی بووم و ئاگاداری خولیای ئه‌ده‌ب و نووسین و ڕۆشنبیرییه‌که‌ی بووم که بێگومان ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مۆڵه‌تی بدایه به‌رهه‌می یه‌کجار باشتر و زۆرتری ده‌خسته نامه خانه‌ی کوردییه‌وه... ئاشنا دوور به دوور گۆرانی وه‌ک شاعیرێکی نوێخواز و پێشکه‌وتووی گه‌لپه‌روه‌ر، زۆر خۆش ده‌ویست و شاگه‌شکه بووکه شیعره‌کانی گۆرانی له به‌رگێکدا چاپ و بلاوکرانه‌وه و به‌په‌رۆشه‌وه ئه‌رکی کۆکردنه‌وه و پاراستنی په‌خشان و نووسین و وه‌رگێڕاوه‌کانی گۆرانی گرته ئه‌ستۆ، ئه‌گه‌رچی مه‌رگی له ناکاو مۆڵه‌تی نه‌دا خۆی به چاپییان بگه‌یه‌نێت... جه‌لال ده‌باغ
|