The Kurdish Digital Library (BNK)
Retour au resultats
Imprimer cette page

گه‌لاوێژی کوردستان یان که‌لیله‌ و دیمنه‌ به‌ کوردی


Author : Anonyme
Editor : Aras Date & Place : 2001, هه‌ولێر
Preface : Mihemmed Nurî ArifPages : 303
Traduction : Hacî Mela Karîm Hacî Se'îd Zengene ISBN :
Language : KurdishFormat : 210×297 mm
Theme : Literature

 گه‌لاوێژی کوردستان یان که‌لیله‌ و دیمنه‌ به‌ کوردی

گه‌لاوێژی کوردستان له‌ دووه‌می ته‌شرینی یه‌که‌می ساڵی 1934 ده‌ست کراوه‌ به‌ نووسینه‌وه‌ی و له‌ 20 ی ته‌شرینی دووه‌می ساڵی 1934 ته‌واو بووه‌. له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ گۆڕانێکی یه‌کجار زۆر به‌سه‌ر په‌خشانی کوردیدا هاتووه‌، که‌ ئه‌م گۆڕانه‌ و به‌و خێراییه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا، له‌ زمانه‌کانی تردا ده‌گمه‌نه‌ و له‌ زمانه‌کانی دراسێشماندا به‌و شێوه‌یه‌ به‌دی ناکرێت و گه‌لێ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ په‌خشانی کوردیی ئه‌مڕۆماندا ، له‌ ڕووی داوه‌، هۆی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، نووسه‌ر و ئه‌دیب  و ڕۆشنبیره‌کانمان هه‌میشه‌ هه‌وڵیان داوه‌ به‌ کوردی په‌تی بنووسن و له‌ جیاتی وشه‌ی بێگانه‌ وشه‌ خۆماڵی و ڕه‌سه‌نی کوردی به‌کاربهێنن، چونکه‌ ئاشکرایه‌ که‌زمانه بڕبڕه‌ی پشتی هه‌موو میلله‌تێکه‌ و مه‌رجێکی گرنگه‌ بۆ بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ و هێشتنه‌وه‌ و پاراستن و گه‌شه‌ پێدانی. ئه‌وه‌ی که‌ شایانی باسه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و شێوه‌یه‌ی مه‌لا که‌ریم گه‌لاوێژی کوردستانی پێ نووسیوه‌ته‌وه‌، کوردیی ڕۆشنبیرانی قۆناغی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووه‌، به‌ بێ زۆر کردن له‌خۆ، نووسه‌رکه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی ساده‌ و ئاسان و ڕه‌وانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ کتێبه‌که‌ی له‌ فارسییه‌وه‌ ، وه‌رگێڕاوه‌ بۆ سه‌ر کوردی، ئه‌و شێوه‌یه‌کی تایه‌به‌تمه‌نده‌ به‌و گۆناغه‌ ، له‌ ڕووی لێکۆلینه‌وه‌ و دیراسه‌ی زمانی کوردی بایه‌خێکی تایبه‌ت و به‌ نرخی هه‌یه‌...    

 

ناوی کتێب : گه‌لاوێژی کوردستان یان '' که‌لیله‌ و دیمنه‌ به‌ کوردی''

وه‌ڕگێڕانی : حاجی مه‌لا که‌ریم حاجی سه‌عید زه‌نگه‌نه‌

ساڵی وه‌رگێڕان: 1934 سلێمانی

پێشه‌کی: د. محه‌مه‌د نووری عارف

بڵاوکراوه‌ی ئاراس – ژماره‌: 70

ده‌رهێنانی هونه‌ری: به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب

به‌رگ: شکار عه‌فان نه‌قشبه‌ندی

نووسینی سه‌ر به‌رگ: خۆشنووس محه‌مه‌د زاده‌

وێنه‌کان: له‌ کێشانی '' سوزانه‌ ڤریتز'' ه‌ و له‌ '' کلیله‌ و دمنه‌'' چاپی 1981 '' دار الشرق – بیروت'' وه‌رگێراوه‌.

پیت لێدان:ئه‌میر داوود

هه‌ڵه‌ گری: شێرزاد فه‌قێ ئیسماعیل

سه‌رپه‌ره‌شتی کاری چاپخانه‌: ئاوڕه‌حمان مه‌حمود

چاپی یه‌که‌م-چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، هه‌ولێر – 2001

له‌ کتێبخانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر له‌ هه‌ولێر ژماره‌ ( 301) ی ساڵی 2001 ی دراوه‌تێ

 



Foundation-Kurdish Institute of Paris © 2024
LIBRARY
Practical Information
Legal Informations
PROJECT
History & notes
Partenaires
LIST
Themas
Authors
Editors
Languages
Journals