کتێبی دیارده‌گه‌رایی تاراوگه هه‌وڵدانێکی تایبه‌تی و تاکه‌که‌سییه بۆ نووسینه‌وه‌ی شێوازێکی ژیان، که ده‌کرێ ناوی بنێین : سیسته‌می ژیانی په‌نابه‌ران. که ده‌ڵێم ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌ولدانێکی تایبه‌تییه ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم ئه‌وه‌یه، که دیدی ڕوانین و شیکردنه‌وه، دیدێکی سۆبژێکتیڤی و تایبه‌تیه. به‌ده‌ربڕینێکی دی ، زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م کتێبه‌دا له باره‌یانه‌وه نووسراوه، ئه‌و بابه‌تانه‌ن که من بۆ خۆم تیایاندا ژیاوم و ئه‌زموونم کردوون: که‌واته ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی که وه‌ڕووخستنی کۆمه‌ڵێ ئه‌زموونی شه‌خسییه له به‌رده‌م ڕای گشتیی‌دا ، ( ئه‌ویش به‌هۆی فێڵی نووسینه‌وه) ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مێک نیه بۆ ئه‌وه نووسرابێت که ببێته قسه‌که‌ری ره‌سمیی گشت په‌نابه‌ران. ... هه‌روه‌کو گوتم چوارچێوه‌ی بنه‌ڕه‌تیی باسه‌کان له ئه‌زموونی تایبه‌تییه‌وه ئاوده‌خۆنه‌وه. به‌ڵام من نه‌مویستووه ئه‌زموونی ( یه‌ک که‌س، یان یه‌ک په‌نابه‌ر) بنووسمه‌وه. به‌ڵکو له‌و مانا و نادیار و نه‌بینراوانه ده‌گه‌ڕێم که شێوازی ژیانی په‌نابه‌ران ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانیان. به زمانێکی دی، ده‌کرێ بڵێم: ئه‌گه‌ر چی ئه‌م کتێبه له دوا شیکردنه‌وه‌دا وه‌ڕووخستنی ئه‌زموونه‌کانی تاکه‌که‌سییه، به‌ڵام ئه‌زموون و بیرکردنه‌وه و ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌و که‌سه هه‌ڵقه‌یه‌ک درووست ده‌کات، که ئه‌و هه‌ڵقه‌یه هه‌رگیز ناتوانێ به ته‌نیا و گۆشه‌گیرانه به‌ردوام بێ...
پێشه‌کی / 7
به‌شی یه‌که‌م – ئه‌زموونه‌کان/ 17
ئه‌فسانه‌کان / 19
پۆلیس : باوکێکی ناحه‌ز له‌سه‌ر شه‌قامی ئازادی / 41
ده‌قی پۆلیسی / 55
رۆخسار و سیما: وه‌ک هۆیه‌کی ئاڵوگۆڕ کردن / 65
خواردن: له ئاڵوگۆڕه‌وه بۆ گۆشه‌گیری / 79
له تاکه‌وه بۆ جووت / 93
به‌هه‌شت له ئانابێل نییه / 106
به‌شی دووهه‌م- خوێندنه‌وه‌کان / 121
هه‌ندێ خه‌تی پێچاوپێچی ڕه‌ش و سپی / 123
تۆ ته‌نیا نیت / 151
وه‌رزی گه‌ڕانه‌وه / 165
یاداشت و سه‌رچه‌وه‌کان / 173
فه‌رهه‌نگۆکی زاراوه به‌کارهێنراوه‌کان / 175
ناوی کتێب: دیارده‌گه‌رایی تاراوگه
دانانی: ڕێبوار سیوه‌یلی
بلاوکراوه‌ی ئاراس- ژماره: 138
ده‌رهێنانی هۆنه‌ری: به‌دران ئه‌حمه‌د
ده‌رهێنانی به‌رگ: شکار شێخ عه‌فان نه‌قشبه‌ندی
نووسینی سه‌ر به‌رگ: محه‌مه‌د زاده
پیت لێدان: ڕێبوار سیوه‌یلی
هه‌ڵه‌گری: شێرزاد فه‌قێ ئیسماعیل+ مراد حه‌کیم
سه‌رپه‌رشتی کاری چاپخانه: ئاوڕه‌حمان مه‌حموود
تابلۆی به‌رگ: یۆهانز هۆلبێک. ناوی تانلۆ << به به‌ردبوون 1894>>
تیرێژ: 800 دانه
چاپی یه‌که‌م- ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌ی باران – ستۆکهۆلم 1995
چاپی دووه‌م- ده‌زگای ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، 2002
له کتێبخانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری له هه‌ولێر ژماره ( 141) ی ساڵی 2002 ی دراوه‌تێ