فەرهەنگی وەرقۆڵ هۆرامی - سۆرانی
جمال حبیب اللە فرج
چاپخانەی سپیرێز
زمان یا شێوە زمانی هۆرامی، لە هەموو شێوە زمانەکانی تری گەلی کورد لە پێش تر و دەوڵەمەند ترە...مۆسیقی و لە بارترە...بناغەیە بۆ مێژووی کوردی...ئەکرێت بە یەکێک لە زمانە زیندووەکان بژمێررێت، کەچی بە سەد داخەوە هەتا ئێستاش - ئەیلوولی ساڵی دووهەزار و سێی زایینی - ئەوەی پێی بڵێیت "فەرهەنگ" واتە "قامووس" نییەتی!! ئەم تاوانە بدەینە پاڵ کێ ؟ یاخۆ دەبێت گلەیی لە کێ بکەین و کەمتەرخەمییەکە بدەین بە کۆڵی کێدا؟ ئەبوایە کێ بەو ئەرکە گرنگ و پیرۆزە هەڵبسایە؟؟
هەرکەسێک هەردوو زارەکە (هۆرامی و سۆرانی) بە باشی بزانێت و بەشێک لە زانستی زمان شارەزا بێت و، بە چاوی دیراسە و لێکۆڵینەوەوە بۆیان بڕوانێت و سووکەڵە بەراوردێکیان بکات، من وای بۆ دەچم کە سێ بیرۆکە، یاخۆ سێ بۆچوونی لەلا دروست دەبێ، ئەو کەسە خۆیشی نازانێ کام لەو سێ بیرە، یان سێ بۆچوونە لە دوانەکەی تر ڕاست تر و بەجێ ترە. ئەو سێ بیرۆکە و بۆچوونەش ئەمانەن :...ا
جمال حبیب اللە فرج
فەرهەنگی وەرقۆڵ هۆرامی - سۆرانی
چاپخانەی سپیرێز
بەرگی یەکەم و دووەم
چاپی یەکەم ساڵی 2006 زایینی
دهۆک
تیراژ : ٧٥٠ دانە
ژمارەی سپاردن : ١٦٠ی ٢٠١٠ ز
مافی ئەم بەرهەمە پارێزراوە بۆ نووسەر