ده دوو توێی ئه‌م کتێبه‌دا ته‌نیا هه‌ر ئه‌فسانه جادووئامێزه‌کانی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان، ئه‌رمه‌نی و گورجی و تاجیکی و ئازه‌ری...کۆکراونه‌ته‌وه و به‌س. ده‌و کتێبه‌یه‌دا به‌جیهانی گه‌وره و فراوانی پڕ نهێنی و دنیای سه‌رگۆزه‌شته‌ی په‌رییان و چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی دیکه‌ی جۆراوجۆر ئه‌شنا ده‌بن و له هێز و توانا و ده‌سه‌ڵاتی ئاده‌میزادی ئاسایی زۆر به‌ولاوه‌تر و جوداترن. هه‌میشه هه‌ر خه‌ریکی زۆرانبازی و بگره و به‌رده‌و ڕه‌نج و ماندوو بوون و شه‌که‌تین و سه‌رنجامیش هه‌ر سه‌ر ده‌که‌ون. له‌و جۆره ئه‌فسانانه‌ده، هه‌میشه ڕووناکی و چاکی و پاکی و ڕاستی و دروستی به‌سه‌ر تاریکی و خراپه و درۆ و چه‌په‌ڵیدا سه‌ر ده‌که‌وێ. ...
|