هه‌موو بڵاوکراوه‌کانم له بابه‌ت مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی یه‌وه له کتێب و باس و ووتار به پرۆژه و که‌ره‌سته و سه‌رچاوه داده‌نێم بۆ ئه‌م کاره، ته‌نانه‌ت '' مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی تازه'' شم (1967) که به زمانی رووسی له مۆسکۆ بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌م زانیاری یانه‌ی راسته‌وخۆ یا ناراسته‌و خۆ چوونه‌ته ناو ئه‌م کتێبه‌وه و له ناویدا تواونه‌ته‌وه، به‌ڵام کاره‌کان وه‌کو به‌رهه‌مێکی زانستی له‌ناو بیبلیوگرافیای ئه‌ده‌بی کوردی هه‌ر ماونه‌ته‌وه.
ماوه‌ی 1968 – 1981 له کۆلێجی ئه‌ده‌بیاتی زانستگای به‌غدا، سه‌رده‌می کۆکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته بوو بۆ ئه‌م کاره، نه‌ک نووسینه‌وه‌ی. به‌ڵام ماوه‌ی 1983-1988 له ئامۆژگاری زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی له زانستگای عه‌ننابه‌ی جه‌زائیر سه‌رده‌می بیرکردنه‌وه نووسینه‌وه بوو....
|