له تولووز، ته‌نیا چاره‌گه سه‌عاتێک بوو له شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابه‌زیبووم، هه‌ستم به برسێتی و هیلاکی ده‌کرد. له نزیک وێستگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر چاوم به ده‌وروبه‌ری خۆمدا ده‌گێڕا بۆ ئه‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌کی خۆش بدۆزمه‌وه و بچم نانێک بخۆم. له کۆتاییدا چووم له داڵانی به‌رسێبه‌ری چێشتخانه‌یه‌ک له سه‌ر کورسیه‌ک دانیشتم.
هه‌ر که دانیشتم و دانه‌نیشتم، قوله‌ڕه‌شێک هات له‌به‌رده‌مم ڕاوه‌ستا. جانتایه‌کی گه‌وره‌ی ڕه‌شی پێ بوو، له‌سه‌ر مێه‌زه‌که‌ی به‌رده‌مم کردییه‌وه. من که جارێ داوای هیچ خواردنێکم نه‌کردبوو، وامزانی ئه‌و قوله‌ڕه‌شه گارسۆنه و خواردنی بۆ هێناوم؛ به‌ڵام که چاوم به ناوه‌وه‌ی جانتا کراوه‌که‌ی که‌وت ( پڕ بوو له ئه‌نگوستیله و سه‌عات و گواره و ددانه فیل و ملوانکه‌ی زیوین) ، یه‌کسه‌ر تێگه‌یشتم!...
|