Éditeur : Aras | Date & Lieu : 2002-01-01, هه‌ولێر |
Préface : | Pages : 184 |
Traduction : | ISBN : |
Langue : Kurde | Format : 297×210 mm |
Code FIKP : Liv. Ku. 6455 | Thème : Philosophie |
Présentation
|
Table des Matières | Introduction | Identité | ||
کتێبی دیارده‌گه‌رایی تاراوگه هه‌وڵدانێکی تایبه‌تی و تاکه‌که‌سییه بۆ نووسینه‌وه‌ی شێوازێکی ژیان، که ده‌کرێ ناوی بنێین : سیسته‌می ژیانی په‌نابه‌ران. که ده‌ڵێم ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌ولدانێکی تایبه‌تییه ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم ئه‌وه‌یه، که دیدی ڕوانین و شیکردنه‌وه، دیدێکی سۆبژێکتیڤی و تایبه‌تیه. به‌ده‌ربڕینێکی دی ، زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م کتێبه‌دا له باره‌یانه‌وه نووسراوه، ئه‌و بابه‌تانه‌ن که من بۆ خۆم تیایاندا ژیاوم و ئه‌زموونم کردوون: که‌واته ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی که وه‌ڕووخستنی کۆمه‌ڵێ ئه‌زموونی شه‌خسییه له به‌رده‌م ڕای گشتیی‌دا ، ( ئه‌ویش به‌هۆی فێڵی نووسینه‌وه) ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مێک نیه بۆ ئه‌وه نووسرابێت که ببێته قسه‌که‌ری ره‌سمیی گشت په‌نابه‌ران. ... هه‌روه‌کو گوتم چوارچێوه‌ی بنه‌ڕه‌تیی باسه‌کان له ئه‌زموونی تایبه‌تییه‌وه ئاوده‌خۆنه‌وه. به‌ڵام من نه‌مویستووه ئه‌زموونی ( یه‌ک که‌س، یان یه‌ک په‌نابه‌ر) بنووسمه‌وه. به‌ڵکو له‌و مانا و نادیار و نه‌بینراوانه ده‌گه‌ڕێم که شێوازی ژیانی په‌نابه‌ران ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانیان. به زمانێکی دی، ده‌کرێ بڵێم: ئه‌گه‌ر چی ئه‌م کتێبه له دوا شیکردنه‌وه‌دا وه‌ڕووخستنی ئه‌زموونه‌کانی تاکه‌که‌سییه، به‌ڵام ئه‌زموون و بیرکردنه‌وه و ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌و که‌سه هه‌ڵقه‌یه‌ک درووست ده‌کات، که ئه‌و هه‌ڵقه‌یه هه‌رگیز ناتوانێ به ته‌نیا و گۆشه‌گیرانه به‌ردوام بێ...
|
Table des Matières | ||||
پێشه‌کی / 7 به‌شی یه‌که‌م – ئه‌زموونه‌کان/ 17 ئه‌فسانه‌کان / 19 پۆلیس : باوکێکی ناحه‌ز له‌سه‌ر شه‌قامی ئازادی / 41 ده‌قی پۆلیسی / 55 رۆخسار و سیما: وه‌ک هۆیه‌کی ئاڵوگۆڕ کردن / 65 خواردن: له ئاڵوگۆڕه‌وه بۆ گۆشه‌گیری / 79 له تاکه‌وه بۆ جووت / 93 به‌هه‌شت له ئانابێل نییه / 106 به‌شی دووهه‌م- خوێندنه‌وه‌کان / 121 هه‌ندێ خه‌تی پێچاوپێچی ڕه‌ش و سپی / 123 تۆ ته‌نیا نیت / 151 وه‌رزی گه‌ڕانه‌وه / 165 یاداشت و سه‌رچه‌وه‌کان / 173 فه‌رهه‌نگۆکی زاراوه به‌کارهێنراوه‌کان / 175
|