La bibliothèque numérique kurde (BNK)
Retour au resultats
Imprimer cette page

چاودێر 1


Auteurs : | | | | | | | | | | | | | | | | | | |
Éditeur : چاودێر Date & Lieu : ٠٤/١٠/٢٠٠٤, سلێمانی
Préface : Pages : 16
Traduction : ISBN :
Langue : KurdeFormat : ٢٠٩xمم ٢٩٥
Thème : Général

Présentation
Table des Matières Introduction Identité PDF
چاودێر 1

 چاودێر

 مه‌لا به‌ختیار

ستافی كارا : سامی هادی، جه‌مال حوسێن

چاودێر

ڕیفراندۆم ویستی دیموكراسی ڕای گشتی گه‌لی كوردستانه
هاوكات ڕۆژی 2/10/2004 له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستاندا، جه‌ماوه‌ری كوردستان، تىكڕای چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان، ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌ و به‌ڕێپێوانی هێمنانه‌ و به‌دروشمی جۆراوجۆر و سروودی نیشتمانییه‌وه‌ پاڵپشتی خۆیان بۆ سازدانی ڕیفراندۆم له‌ باشوری كوردستان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له‌ و له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌ تازه‌ ئازادكراوه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان به‌جوانی ده‌ربڕی، په‌یامنێرمان له‌ نێو ڕێپێوانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ راوانه‌كه‌ی شاری سلێمانییه‌وه‌، (كه‌ ئه‌م جاره‌ش سلێمانی پێشه‌نگی چالاكیه‌كه‌ بوو). پێی ڕاگه‌یاندین، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی هه‌مان ڕۆژ له‌ كه‌ركوك، به‌به‌شداری جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاری كه‌ركوك، كفری، كه‌لار، خورماتوو و ناوچه‌كانی تر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ سازدرا كه‌ به‌شێك له‌توركمانه‌كانی شاری كه‌ركوك و هه‌ندێك حیزبی سیاسی توركمانی شاری كه‌ركوك ...

جاك شیراك : ده‌رگای دۆزه‌خ بۆ عێراق كراوه‌ته‌وه
له‌ (14/9/2004)دا، جاك شیراكی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا، له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یدا له‌ته‌ك سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسپانیا (ڤاباتیرۆ) و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی (شرویده‌ر) گوتی : پێموایه‌ ئىێمه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ده‌گای دۆزه‌خمان له‌سه‌ر عێراق كرده‌وه‌ و توانای داخستنیشیمان نیه‌. ئه‌م گوته‌یه‌، گوته‌ی یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رۆكه‌ هه‌ره‌ به‌ئه‌زموونه‌كانی جیهانی سیاسه‌ت سه‌رۆكی وڵاتی فه‌ره‌نساشه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی باشی به‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ و ئێستاش گرنگیه‌كی زۆر ده‌داته‌ ڕۆژهه‌ڵات. گوته‌كه‌، گوته‌یه‌كی ئاسایی نیه‌ چونكه‌ ...


Table des Matières



Fondation-Institut kurde de Paris © 2024
BIBLIOTHEQUE
Informations pratiques
Informations légales
PROJET
Historique
Partenaires
LISTE
Thèmes
Auteurs
Éditeurs
Langues
Revues