Éditeur : Aras | Date & Lieu : 2002-01-01, هه‌ولێر |
Préface : | Pages : 184 |
Traduction : | ISBN : |
Langue : Kurde | Format : 297×210 mm |
Code FIKP : Liv. Ku. 6455 | Thème : Philosophie |
Présentation
|
Table des Matières | Introduction | Identité | ||
کتێبی دیارده‌گه‌رایی تاراوگه هه‌وڵدانێکی تایبه‌تی و تاکه‌که‌سییه بۆ نووسینه‌وه‌ی شێوازێکی ژیان، که ده‌کرێ ناوی بنێین : سیسته‌می ژیانی په‌نابه‌ران. که ده‌ڵێم ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌ولدانێکی تایبه‌تییه ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم ئه‌وه‌یه، که دیدی ڕوانین و شیکردنه‌وه، دیدێکی سۆبژێکتیڤی و تایبه‌تیه. به‌ده‌ربڕینێکی دی ، زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م کتێبه‌دا له باره‌یانه‌وه نووسراوه، ئه‌و بابه‌تانه‌ن که من بۆ خۆم تیایاندا ژیاوم و ئه‌زموونم کردوون: که‌واته ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی که وه‌ڕووخستنی کۆمه‌ڵێ ئه‌زموونی شه‌خسییه له به‌رده‌م ڕای گشتیی‌دا ، ( ئه‌ویش به‌هۆی فێڵی نووسینه‌وه) ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مێک نیه بۆ ئه‌وه نووسرابێت که ببێته قسه‌که‌ری ره‌سمیی گشت په‌نابه‌ران. ... هه‌روه‌کو گوتم چوارچێوه‌ی بنه‌ڕه‌تیی باسه‌کان له ئه‌زموونی تایبه‌تییه‌وه ئاوده‌خۆنه‌وه. به‌ڵام من نه‌مویستووه ئه‌زموونی ( یه‌ک که‌س، یان یه‌ک په‌نابه‌ر) بنووسمه‌وه. به‌ڵکو له‌و مانا و نادیار و نه‌بینراوانه ده‌گه‌ڕێم که شێوازی ژیانی په‌نابه‌ران ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانیان. به زمانێکی دی، ده‌کرێ بڵێم: ئه‌گه‌ر چی ئه‌م کتێبه له دوا شیکردنه‌وه‌دا وه‌ڕووخستنی ئه‌زموونه‌کانی تاکه‌که‌سییه، به‌ڵام ئه‌زموون و بیرکردنه‌وه و ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌و که‌سه هه‌ڵقه‌یه‌ک درووست ده‌کات، که ئه‌و هه‌ڵقه‌یه هه‌رگیز ناتوانێ به ته‌نیا و گۆشه‌گیرانه به‌ردوام بێ...
|
Identité | ||||
ناوی کتێب: دیارده‌گه‌رایی تاراوگه دانانی: ڕێبوار سیوه‌یلی بلاوکراوه‌ی ئاراس- ژماره: 138 ده‌رهێنانی هۆنه‌ری: به‌دران ئه‌حمه‌د ده‌رهێنانی به‌رگ: شکار شێخ عه‌فان نه‌قشبه‌ندی نووسینی سه‌ر به‌رگ: محه‌مه‌د زاده پیت لێدان: ڕێبوار سیوه‌یلی هه‌ڵه‌گری: شێرزاد فه‌قێ ئیسماعیل+ مراد حه‌کیم سه‌رپه‌رشتی کاری چاپخانه: ئاوڕه‌حمان مه‌حموود تابلۆی به‌رگ: یۆهانز هۆلبێک. ناوی تانلۆ << به به‌ردبوون 1894>> تیرێژ: 800 دانه چاپی یه‌که‌م- ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌ی باران – ستۆکهۆلم 1995 چاپی دووه‌م- ده‌زگای ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، 2002 له کتێبخانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری له هه‌ولێر ژماره ( 141) ی ساڵی 2002 ی دراوه‌تێ
|