Éditeur : Aras | Date & Lieu : 2002, هه‌ولێر |
Préface : | Pages : 128 |
Traduction : | ISBN : |
Langue : Kurde | Format : 149×210 mm |
Thème : Littérature |
Présentation
|
Table des Matières | Introduction | Identité | ||
له تولووز، ته‌نیا چاره‌گه سه‌عاتێک بوو له شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابه‌زیبووم، هه‌ستم به برسێتی و هیلاکی ده‌کرد. له نزیک وێستگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر چاوم به ده‌وروبه‌ری خۆمدا ده‌گێڕا بۆ ئه‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌کی خۆش بدۆزمه‌وه و بچم نانێک بخۆم. له کۆتاییدا چووم له داڵانی به‌رسێبه‌ری چێشتخانه‌یه‌ک له سه‌ر کورسیه‌ک دانیشتم. هه‌ر که دانیشتم و دانه‌نیشتم، قوله‌ڕه‌شێک هات له‌به‌رده‌مم ڕاوه‌ستا. جانتایه‌کی گه‌وره‌ی ڕه‌شی پێ بوو، له‌سه‌ر مێه‌زه‌که‌ی به‌رده‌مم کردییه‌وه. من که جارێ داوای هیچ خواردنێکم نه‌کردبوو، وامزانی ئه‌و قوله‌ڕه‌شه گارسۆنه و خواردنی بۆ هێناوم؛ به‌ڵام که چاوم به ناوه‌وه‌ی جانتا کراوه‌که‌ی که‌وت ( پڕ بوو له ئه‌نگوستیله و سه‌عات و گواره و ددانه فیل و ملوانکه‌ی زیوین) ، یه‌کسه‌ر تێگه‌یشتم!...
|
Identité | ||||
ناوی کتێب: Santiago De Compostela سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا – رۆمان نووسینی : فه‌رهاد پیرباڵ بڵاوکراوه‌ی ئاراس- ژماره: 119 ده‌رهێنانی هونه‌ری : به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب به‌رگ: شکار عه‌فان نه‌قشبه‌ندی نووسینی سه‌ر به‌رگ: محه‌مه‌د زاده تیرێژ : 1600 دانه سه‌ه‌رپه‌رشتیی کاری چاپخانه : ئاوڕه‌حمان مه‌حمود چاپی یه‌که‌م – چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر- 2001 له کتێبخانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر له هه‌ولێر ژماره (38) ی ساڵی 2002 دراوه‌تێ
|