VersionsAfter such Knowledge, What Forgiveness ? [English, New York, 1997]
Bunca bilgiden sonra ne bağışlaması? [Türkçe, İstanbul, 1998]
كوردستان دوای ئه‌و هه‌موو زانیارییه لێبووردنی چی؟ یان کلۆلی نه‌ته‌وه‌یه‌ک [Kurdî, Istanbul, 2001]
I curdi / Viaggio in un paese che non c'è [Italiano, Roma, 1998]
با این رسوائی، چه بخشایشی؟ : تحلیل مسائل سیاسی کردستان [فارسی, تهران, 2000]
دوای ئه و هه‌مو زانیارییه لێبووردنی چی؟ یان کڵۆڵی نه‌ته‌وه‌یێک
ناوه‌رۆك
ئا- ناوه‌رۆك ب- جاناتان سى. ڕانداڵ پ- له‌باره‌ى كتێبهوهو سه‌باره‌ت به نووسه‌ر ج- كورته پێشهكييهكى ڕێكخراوى KAW ت- پێشه‌كى ك- پێشكه‌شه به : ط- تى. ئيس. ئيلوت/ په‌ندێكى پێشينان 1- ئاگادارى كه‌س و كارتكردووه 12- دواى زانيارييه‌كى وا چۆن لێبوردنێك؟ 36- ههڵَخهلَهتاو 72- مردن و چوونه به‌هه‌شت 147- كيمياگهرى كۆن- يان زێڕ به نالَى ئاسن بوون 201- كيسنجه‌ر: كارى خێرخوازانهى ناو عه‌شيره‌تێكى چيايى 254- سوالَكهره كوێره‌كه: چلهيهك به بهشداریهتى هه‌موو دونيا 281- عه‌لى كيمياوى 348- بوومه‌له‌رزه كۆمهلاَيهتييهكهى توركيا 410- بهرچايى سه‌گ 449- ئه‌و كاره‌ى به نيوهناچڵى مايهوه 455- سهدهي بيست و يه‌كه‌م و كيشه‌ى كورد470- سه‌رچاوه‌كان 520- پێڕستى ناوه‌كان 556- سوپاس و پێزانين
كه داڕشتنه‌وه‌ى وهرگێرانهكهى ئه‌م كتێبه نايابهى "ڕهنداڵ"م ته‌واو كرد، وه‌ك كابراى خاوه‌ن سكالاَ، به‌ديار نووسينهكهوه بۆ حالَى خوَمان ده‌گريام، چونكه دواى ئه‌و زۆر و سته‌مه‌ى له سه‌ره‌تاى مێژووه‌وه به نه‌ته‌وه كڵۆڵهكهمان كراوه و، ئه‌و هه‌موو نووچدان و گڵاندنهى، رانداڵ ووته‌نى كه "هه‌موو خهتاكان له كورد خۆيه‌وه نييه"، هێشتا كێشه‌كه‌مان نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كراوه بهڵَكو به‌رنامه‌يه‌كى روون و ئاشكراى واش بۆ چاره‌سه‌ركردنى له ئارادانييه، جا به‌رنامه‌كه چ له‌لاى زلَهێزهكانى دونياوه بێت يان لاى كۆمهڵَه و ڕێكخراو و پارته سياسييه‌كانى كورد خۆيه‌وه بێت، بهلاَم كورد و ڕێكخراوه سياسى و كۆمهڵَايهتى و ڕهوشنبيرييهكانى سوورن له به‌رده‌وامى ههولَهكانياندا بۆ به‌ره‌و پێشهوهبردنى کێشهكهيان و ڕزگاربوون له گرێی ژێر دهستهيى، كه‌كه‌م كورد هه‌يه له هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان و هه‌ر كوێیێكى تر‌ى ئه‌م دونيايه‌دا بژى و هه‌ستى پێ نه‌كردبێت. كۆسپی گه‌وره‌ش له‌ڕێی ئه‌و كلَۆڵَييهماندا، وه‌ك خۆمان ده‌ركمان پێكردووه و لێکۆله‌ره‌وه بيانييهكانيشى گه‌ياندۆته بڕوايه‌ك كه به شتێکى "بۆماوه – موروث"ى دابنه‌ین له خوێن و پێکهاته‌ى كرۆمۆسهمهكانى كورد خۆي‌دا، دووبهرهكييه، ئه‌گه‌رچى ئه‌وانيش باوه‌ريان به‌وه هێناوه كه هۆكارێکى زۆرى هه‌يه، به تايبه‌تى كه كوردستان بوبێته دوورگهيهك و به دهولَهتانێک گه‌مارۆ درابێت كه ڕژێمهكانيان به‌خوێنى سه‌رى گه‌له‌كه‌ی تينو بن و، گه‌ر له‌ناو يهكتريدا له هه‌وو شتێك‌دا ناكۆك بووبن ئه‌وا له لێدانى كورددا هێند كۆكن موو به نێوانياندا ناچێت و، هه‌موو تواناى خۆشيان بۆ نه‌هێشتن به گه‌يشتنه ئاواتى ئه‌و نه‌ته‌وه كلَۆلَه به‌گه‌ڕ خستووه و ده‌خه‌ن تا پيسترين داوى بۆ بنێنه‌وه. له‌وه‌ش نهگبهتيتر به‌روبوومى خاكه‌كه‌ى خۆمان ده‌درێت به تۆپ و ڕۆكه و ناههموارترين چه‌کى كۆكوژى دى و تياماندا تاقيدهكرێتهوه، هه‌ر ئه‌و بهروبوومهشه كه ده‌مكوتى زلهێزانى دونياى پێده‌كرێت و له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان‌دا له ئاست هه‌موو تاوانه‌كاندا ده‌بنه كهڕهى شه‌ربه‌ت و ديزه بهدهرخۆنهى ده‌كه. ڕانداڵ كاتێك پڕۆژه‌ى نووسينى ئه‌م كتێبةى به بيردا هات، له زۆر لاوه مه‌ترسى كارهكهيان به گوێيدا دا‌و ويستيان پهشيمانى بكه‌نه‌وه، بهلاَم شهيدايى ڕۆژنامهنووسێكى كارامه‌ى وه‌ك ئه‌و بۆ كارێكى وا به ئاسانى ملى پێ‌نادرێت، بۆيه له دڵى خۆي‌دا به‌و په‌نده كوردييه‌ى كرد كه دهلَێت : "گۆم تا قوولَبێت مه‌له‌ى خۆشتره" و خۆى هاويشته ناو گيژاوهكهوه و به ده‌يان كوێره‌ڕێ و مينجاڕدا ملى ناو، چۆنێتى ههلَگرتنهوهى زۆر له‌و مينانهشى له دووتوێی ئه‌م به‌رهه‌مه به‌نرخه‌دا بۆ باسكردووين.
دوای ئه‌و هه‌موو زانیارییه لێبووردنی چی؟ کوردستان: کڵۆڵی نه‌ته‌وه‌یێک
|