ئه‌وێستا کۆنترین نووسراوه‌ی ئێرانیانه، کاتی ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌گه‌رچی به‌درووستی ڕوون نیه، به‌ڵام به‌لانی که‌مه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده سه‌ده به‌ر له زایینی مه‌سیح. 
ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ وا له به‌رده‌ستی ئێمه دا و ناومان ناوه ( ئه‌وێستا)، هه‌موو ئه‌و کتێبه مه‌زنه نییه که له ڕۆژگارانی هه‌ره کۆنی ڕابردوودا که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه. له ڕاستیدا به‌شێکی فره‌وان له‌م کتێبه مه‌زنه له کاتی هێرشی دووژمنان و گێره‌وکێشه‌ی جۆر به جۆری ڕابردوودا تێداچووه و بۆته گوربانی نه‌زانی و دڕندهخوویی ئه‌هریمه‌ن سروشتان. 
له ڕوایه‌ت و نووسراوه‌کانی زه‌رده‌شتی ده‌بێژن ئهوێستایان که به‌دێڕی زێڕین نووسیبوو له دژی نپشت، واته له ده‌بیرخانه‌ی پادشاهیدا ده‌یانپاراست. 
ئه‌وێستای ڕۆژگارانی ساسانیان 345700 وشه و زه‌ند ( شێوه‌ی پاله‌وی) 2094200 وشه بوو، که‌چی ئه‌مرۆکه له مه‌تنی ئه‌وێستا 83000 واژه‌مان بۆ به‌جێ ماوه. 
ئه‌سڵی ئه‌وێستا 21 نه‌سک واته کتێب بووه به‌رانبه‌ری 21 واژه نیایشی ...یه تائههووئیریوو..که له دوعا و نزا گرنگه‌کانی ئایینی مه‌زداپه‌ره‌ستی بووه و شه‌رحی ئه‌و ده‌نووسین... 
 من نامه‌وێ لێره‌دا سه‌باره‌ت به ئه‌وێستا ته‌حقیق بکه‌م و باسێکی ته‌واو و لێکۆلینه‌وه بخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ران له‌و شێوه‌ی که نووسراوه‌کانی دینی پێ ده‌نووسن.  
به‌ڵکۆ ده‌مه‌وێت ، هه‌ڵبژێراوێکی ئه‌وێستا، به‌زمانێکی ساده و ساکار و ڕوون بخه‌مه به‌رده‌ستی فارسی زمانه‌کان و چه‌شمه‌یی له‌بیر و باوه‌ڕ و جیهانبینی قه‌دیمی ئێرانییه‌کان به‌خوێنه‌ران بناسێنم.  
   
  
پێشه‌کی وه‌ڕگێڕی کوردی / 5 
ده‌ستپێک : ئیبراهیم پورداوود / 9 
پێش وتار: جلیل دوستخواه / 17 
ئه‌مانه بزانین...کۆکردنه‌وه‌ی  وه‌ڕگێڕی کوردی / 26 
سروودی مه‌زدیه‌سنا / 31 
گاته‌کان../ گوته‌کان /  33 
ده‌فته‌ری دووهه‌م ... یه‌سنا / 85 
ده‌فته‌ری سێهه‌م... یه‌شته‌کان / 98 
ده‌فته‌ری چواره‌م...وه‌ندیداد / 219 
ده‌فته‌ری په‌نجه‌م ... ویسپرد / 226 
ده‌فته‌ری شه‌شوم... کورته‌ی ئه‌وێستا / 
   
  
  
  
ناوی کتێب: ئه‌وێستا – نامه‌ی مینه‌وی زه‌رده‌شت 
مه‌تنی فارسی: جه‌لیل دوستخزاه  
له راپۆرتی ئیران شناس: ئیبراهیم پورداوود  
وه‌رگێڕی بۆ کوردی:  
عومه‌ر فارووقی 
بلاوکراوه‌ی ئاراس- ژماره: 142 
ده‌رهێنانی هۆنه‌ری: به‌دران ئه‌حمه‌د 
ده‌رهێنانی به‌رگ: شکار شێخ عه‌فان نه‌قشبه‌ندی 
خۆشنووسیی به‌رگ: هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د زاده 
پێت لێدان: دلاوه‌ر سادق- عه‌زیز عهبدلخالیق 
هه‌ڵه‌گری: شێرزاد فه‌قێ ئیسماعیل- لوتفی عه‌بدولفه‌تاح 
سه‌رپه‌رشتی چاپ: ئاوڕه‌حمان مه‌حموود 
چاپی یه‌که‌م- چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌لێر- 2002 
له کتێبخانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری له هه‌ولێر ژماره ( 243) ی ساڵی 2002 ی دراوه‌تێ 
    |