لێکۆلینه‌وه و ساخکردنه‌وه‌ی شیعره‌کانی پیره‌مێرد و رۆشنایی نوێ بۆ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌می ، به‌لای منه‌وه، بۆ مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی کارێکی هێجگار پێویست بوو، که ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌م کاره چونکه ئه‌رکێکی ئاسان نه‌بوو، خۆ ته‌رخانکردنی یه‌که‌م بوو، بۆ چوونه ناو جیهانه فراوانه‌که‌ی شیعری پیره‌مێرده‌وه. له ماوه‌ی پێنج ساڵ کارکردنی به‌رده‌وامدا توانیم ئه‌م ئه‌رکه - ئه‌وه‌ندی – توانای خۆم – بگه‌یه‌نمه ئه‌نجامێک.
کاری لێکۆڵینه‌وه و ساخکردنه‌وه و رێکخستنی شیعره‌کان دوو ڕێگای گرته‌به‌ر. یه‌که‌میان له ڕۆشنایی شیعره‌کانی پیره‌مێرد خۆیه‌وه، دووه‌میان له ڕۆشنایی ئه‌و شیعرانه‌وه که پیره‌مێرد کردوونی به کوردی، یا خود له شێوه‌ی گۆران- ههووارمییهوه کردوونی به‌شێوه‌ی سلێمانی....
|