Éditeur : Aras | Date & Lieu : 2002, هه‌ولێر |
Préface : | Pages : 256 |
Traduction : | ISBN : |
Langue : Kurde, Persan | Format : 297×210 mm |
Thème : Religion |
Présentation
|
Table des Matières | Introduction | Identité | ||
ئه‌وێستا کۆنترین نووسراوه‌ی ئێرانیانه، کاتی ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌گه‌رچی به‌درووستی ڕوون نیه، به‌ڵام به‌لانی که‌مه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده سه‌ده به‌ر له زایینی مه‌سیح. ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ وا له به‌رده‌ستی ئێمه دا و ناومان ناوه ( ئه‌وێستا)، هه‌موو ئه‌و کتێبه مه‌زنه نییه که له ڕۆژگارانی هه‌ره کۆنی ڕابردوودا که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه. له ڕاستیدا به‌شێکی فره‌وان له‌م کتێبه مه‌زنه له کاتی هێرشی دووژمنان و گێره‌وکێشه‌ی جۆر به جۆری ڕابردوودا تێداچووه و بۆته گوربانی نه‌زانی و دڕندهخوویی ئه‌هریمه‌ن سروشتان. له ڕوایه‌ت و نووسراوه‌کانی زه‌رده‌شتی ده‌بێژن ئهوێستایان که به‌دێڕی زێڕین نووسیبوو له دژی نپشت، واته له ده‌بیرخانه‌ی پادشاهیدا ده‌یانپاراست. ئه‌وێستای ڕۆژگارانی ساسانیان 345700 وشه و زه‌ند ( شێوه‌ی پاله‌وی) 2094200 وشه بوو، که‌چی ئه‌مرۆکه له مه‌تنی ئه‌وێستا 83000 واژه‌مان بۆ به‌جێ ماوه. ئه‌سڵی ئه‌وێستا 21 نه‌سک واته کتێب بووه به‌رانبه‌ری 21 واژه نیایشی ...یه تائههووئیریوو..که له دوعا و نزا گرنگه‌کانی ئایینی مه‌زداپه‌ره‌ستی بووه و شه‌رحی ئه‌و ده‌نووسین... من نامه‌وێ لێره‌دا سه‌باره‌ت به ئه‌وێستا ته‌حقیق بکه‌م و باسێکی ته‌واو و لێکۆلینه‌وه بخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ران له‌و شێوه‌ی که نووسراوه‌کانی دینی پێ ده‌نووسن. به‌ڵکۆ ده‌مه‌وێت ، هه‌ڵبژێراوێکی ئه‌وێستا، به‌زمانێکی ساده و ساکار و ڕوون بخه‌مه به‌رده‌ستی فارسی زمانه‌کان و چه‌شمه‌یی له‌بیر و باوه‌ڕ و جیهانبینی قه‌دیمی ئێرانییه‌کان به‌خوێنه‌ران بناسێنم.
|
Ouvrage complet | |
La réutilisation non commerciale de ces contenus est libre et gratuite dans le respect de la législation en vigueur et notamment du maintien de la mention de source. |