...گۆران بۆ ده‌ربازبوونێکی ڕۆحیی ده‌گه‌ڕێت ، به لام نایدۆزێته‌وه و بێ ئه‌نجام ده‌بێت . چۆنکه حه‌سره‌ت و مه‌به‌سته‌کانی ئه‌و نایه‌ته دی. ته‌حقیق نابن، به‌ڵکو شوێن و کاتی خۆیان ون ده‌کان. نه‌چاوی ڕه‌ش تۆزێ دڵنیایی و ته‌ڕیی به‌باخی په‌ژمورده‌ی ده‌روونی به‌خشی، نهلێوی ئاڵ حه‌سره‌تی ئه‌به‌دی ئه‌وی گه‌یانده ئه‌نجام ، به‌ڵام به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه وشه جوانه‌کان خوڵقاون و دروست بوون، ئه‌و وشانه‌ی له فه‌رهه‌نگی ئه‌به‌دییه‌تی داهێناندا به نه‌مرییه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت ... |