Éditeur : Aras | Date & Lieu : 2001, هه‌ولێر |
Préface : | Pages : 303 |
Traduction : | ISBN : |
Langue : Kurde | Format : 210×297 mm |
Thème : Littérature |
Présentation
|
Table des Matières | Introduction | Identité | ||
گه‌لاوێژی کوردستان له دووه‌می ته‌شرینی یه‌که‌می ساڵی 1934 ده‌ست کراوه به نووسینه‌وه‌ی و له 20 ی ته‌شرینی دووه‌می ساڵی 1934 ته‌واو بووه. له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ گۆڕانێکی یه‌کجار زۆر به‌سه‌ر په‌خشانی کوردی‌دا هاتووه، که ئه‌م گۆڕانه و به‌و خێراییه و له‌و ماوه‌یه‌دا، له زمانه‌کانی تردا ده‌گمه‌نه و له زمانه‌کانی دراسێشماندا به‌و شێوه‌یه به‌دی ناکرێت و گه‌لێ جیاوازه له‌گه‌ڵ په‌خشانی کوردیی ئه‌مڕۆماندا ، له ڕووی داوه، هۆی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، نووسه‌ر و ئه‌دیب و ڕۆشنبیره‌کانمان هه‌میشه هه‌وڵیان داوه به کوردی په‌تی بنووسن و له جیاتی وشه‌ی بێگانه وشه خۆماڵی و ڕه‌سه‌نی کوردی به‌کاربهێنن، چونکه ئاشکرایه کهزمانه بڕبڕه‌ی پشتی هه‌موو میلله‌تێکه و مه‌رجێکی گرنگه بۆ بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و هێشتنه‌وه و پاراستن و گه‌شه پێدانی. ئه‌وه‌ی که شایانی باسه ئه‌وه‌یه که ئه‌و شێوه‌یه‌ی مه‌لا که‌ریم گه‌لاوێژی کوردستانی پێ نووسیوه‌ته‌وه، کوردیی ڕۆشنبیرانی قۆناغی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، به بێ زۆر کردن له‌خۆ، نووسه‌رکه‌ی به شێوه‌یه‌کی ساده و ئاسان و ڕه‌وانی ئه‌و سه‌رده‌مه کتێبه‌که‌ی له فارسییه‌وه ، وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر کوردی، ئه‌و شێوه‌یه‌کی تایهبهتمهنده به‌و گۆناغه ، له ڕووی لێکۆلینه‌وه و دیراسه‌ی زمانی کوردی بایه‌خێکی تایبه‌ت و به نرخی هه‌یه...
|